دەیبەنەوە بۆ بەغدا ئەگەر نەچن

حەوت هەزار کارتی نیشتیمانی لە دوزخورماتوو چاوەڕێی خاوەنەکانیانن

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

فەرمانگەی رەگەزنامەی دوزخورماتوو دەڵێت، حەوت هەزار کارتی نشتیمانی ماوەتەوە لایان و داوا دەکەن خاوەنەکانیان بچن وەری بگرنەوە، ئەگینا کارتەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ بەغدا.

بە بڕیاری وزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەو کارتانەی کە ساڵێک بەسەرچووبێت و خاوەنەکەی وەری نەگرتبێتەوە، ئەوا دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا.

وەلی مەحمود، جێگری فەرمانگەی رەگەزنامەی دوزخورماتوو  بە 964ی وت، داوا لەهاوڵاتیانە دەکەین کە ماوەیەکی زۆرە مامەڵەی کارتی نیشتمانییان کردووە، بەزووترین کات سەردانیان بکەن، چونکە حەوت هەزار کارتی نشتیمانی ماوەتەوە و خاوەنەکانیان دیار نین.

کێشەی تام و بۆنی ئاوی دوزخورماتوو چارەسەر کرا

کێشەی تام و بۆنی ئاوی دوزخورماتوو چارەسەر کرا

بە قسەی ئەو بێت، لە ئێستادا زیاتر لە دوو هەزار کارتی نشتیمانی کە ساڵێک زیاترە تەواوبوون و خاوەنەکانیان دیارنین، موڵەتی یەک مانگ دانراوە بۆیان تا وەریبگرنەوە، بە پێچەوانەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ بەغدا.

فەرمانگەکە رۆژانە، لە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ وە، تاوەکو 7:00ی ئێوارە فەرمانبەرەکانی لە ئەرکدا دەبن بۆ پێدانەوەی کارتە نیشتیمانییەکان و خاوەنەکانیان دەتوانن سەردانیان بکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

باپیری میسی: هیوادارم لە ئایندە میسی ببێتە یاریزانی دو...

باپیری میسی: هیوادارم لە ئایندە میسی ببێتە یاریزانی دوزخورماتوو