ساڵانە 31 هەزار تۆن بەرهەمیەتی

پەتاتەی گەرمیان هاتە ریزەوە

964+

توانا نەقی

لە هەرێمی کوردستاندا بەرهەمی پەتاتەی بەردەڕەش بەناوبانگە بۆ زۆری، بەڵام ئێستا پەتاتەی گەرمیانیش هاتووەتە ریزەوە و ساڵانە بڕێکی زۆر بەرهەمدەهێنرێت و رەوانەی خوارووی عێراق دەکرێت.

بەرهەمی پەتاتەی گەرمیان ئێستا ساڵانە دەگاتە 31 هەزار تۆن و لە دوو وەرزی جیاوازدا دەچێندرێت.

شادیە حسێن بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بە 964ـی وت، لە وەرزی بەهاردا 1500 دۆنم و لە پایزدا 1000 دۆنم زەوی بە پەتاتە دەچێندرێت ئەم رێژەیە زۆر زیادی کردووە بە تایبەت لە دوای ساڵی 2014ـەوە.

وتیشی، لە کۆی ئەو 2500 دۆنمە زیاتر لە 31 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەمدەهێنرێت، لە ناحیەی سەرقەڵا گوندی وەلی هەیەر و ناحیەی قۆرەتوو گوندەکانی سەنگەر و دەورە دەبێت.

پەتاتەکە رەوانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت دوای پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ لە گەرمیان.

جوتیارانی گەرمیان لە نرخی بنەتۆو ناڕازین

جوتیارانی گەرمیان لە نرخی بنەتۆو ناڕازین

بەڕێوەبەری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان هاوکاری تەواوی ئەو جوتیارانەن، کە بەرهەمەکەیان پێگەیشت دەستودەم قەدەغەی هاوردەی پەتاتە دەکەن لە ئێران و تورکیاوە، هەروەها کارئاسانییان لە بازگەکان بۆ دەکەن و نرخی کارەباشیان بۆ دادەبەزێنن.