250 حاویەی گەورە بۆ شوێنە گەشتیەکانی خورماتوو دانرا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

شارەوانی دوزخورماتوو لە هەڵمەتێکی فراوانی دابەشکردنی حاویەی خۆڵ و خاشاک، هەڵسان بە دانانی 250 حاویە بەقەبارەی 660 لتر بۆ بازار و شوێنەگشتییەکانی قەزاکە.

مەرعی رەشید بەڕێوەبەری شارەوانی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، حاویەکان لە بازار و شەقامە گشتیەکانی قەزاکە بە پێی پێویستی شوێنەکان دابەشکران، بە ئامانجی پاراستنی ژینگەی شارەکە و کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لەو حاویانە.

وتیشی، لە ماوەی رابردوو لەلایەن هاوڵاتیانەوە چەندین جار سەردانیان کراوە بەمەبەستی دانانی حاویە بۆیان و نەهێشتنی دیاردەی  فڕیدانی زبڵ و خاشاک لەناو شەقام و بازاڕەکاندا، ئەمڕۆش وەک هەنگاوی یەکەم 250 حاویە قەبارە گەورەیان لەسەر بودجەی شارەوانی قەزاکە کڕی و دابەشیان کردە سەر چەندین شوێنێکی جیاوازدا،

زۆربەی بازاڕ و شوێنەگشتیەکان بەهۆی نەبوونی حاویە و فڕێدانی زبڵ و خاشاک سیمای بازاڕ و شەقامەکانی قەزاکەی ناشرین کردبوو.

راشیگەیاند، لەئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەکی زیاتر حاویە بەقەبارەی جیاواز دەهێنن و دابەشی سەر مزگەوت و قوتابخانە و فەرمانگە حکومیەکانی قەزاکە دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی