شەڕی دەستەویەخە لە دێربیی مەدرید فۆتۆ: سۆشیال میدیا
دوو یاری لە هەفتەیەکدا
دێربیی مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە تیروپشکی قۆناغی 16ی جامی پاشای ئیسپانیا، لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ئه‌نجام درا، له به‌هێزترین یاریشدا هه‌ردوو تیپه‌كه‌ی شاری مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
له تیروپشكه‌كه‌دا بارسێلۆنا ئه‌ركی ئاسانه و كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی یونیونیستا سالامانکا، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ی دوایی له ڤیاڕیالی برده‌وه به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
ئەنجامی تیروپشکەکە بەم شێوەیە بوو:
یونیونیستا سالامانکا – بارسێلۆنا
تێنێریفی – ریال مایۆرکا
خیتافی – سێڤییا
ئۆساسۆنا – ریال سۆسیداد
ڤالێنسیا – سێلتاڤیگۆ
ئه‌تلێتیکۆ بلباو – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس
ئەتلەتیکۆ مەدرید – ریال مەدرید
جیرۆنا – رایۆ ڤاییکانۆ
هه‌ر تیپێك له‌و قۆناغه‌دا به یه‌ك دۆڕان ده‌چێته ده‌ره‌وه، بڕیارە یارییەکانی قۆناغی 16 لە رۆژانی 16 و 17 و 18ی ئه‌م مانگه بەڕێوەبچێت و یارییەکانی قۆناغی هه‌شتیش لە 24ی ئه‌م مانگه‌دا دێنه ئه‌نجامدان.
هه‌روه‌ها یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی به شێوازی چوون و گه‌ڕانه‌وه ده‌بێت، كه یارییه‌كانی چوون له 7ی شوبات و گه‌ڕانه‌وه‌ش له 28ی شوبات ده‌كرێن.
بڕیاریش وایه یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی شای ئیسپانیا، له 6ی نیسان به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید و ئاتلێتیكۆ مه‌درید، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ردوو یانه له یاریی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.