شای ئوردن چی دەڵێت؟
تێچووی شەڕی غەزە 60 ملیار دۆلار لەسەر ئیسرائیل کەوتووە
964+
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت بڵاویکردەوە: لە ماوەی سێ مانگدا شەڕی غەزە بڕی 60 ملیار دۆلار لەسەر ئابوری ئیسرائیل کەوتووەو تائێستا ئەو ئامانجەی نەپێکاوە کە بۆی داندرابوو.
پادشای ئەردەن دەڵێت: بەهۆی شەڕی غەزەوە ئیسرائیل نەوەیەکی بێ دایک و باوکی دروستکرد، سەرەڕای ئەوەش نزیکەی 30 هەزار کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن لە غەزە کوژراون.
ناتەنیاهۆ چووە سەر سنوری لوبنان و لەوێوە رایگەیاند: حیزبوڵا ساڵی 2006 نەیتوانی هێزی ئێمە هەڵبسەنگێنێت و لوبنانی بە هیلاک برد، ئەوا ئەمجارەش هەمان هەڵ دووبارە دەکاتەوە.
وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی وتووە دەستیان کردووە بە کشاندنەوەی بەشێک لە هێزەکانیان لە باکوری غەزەو دەڵێت: لەمەودوا چڕی شەڕەکە لە باکور کەم دەبێتەوە.
وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت: هۆشداری توندمان داوە بە حوسییەکان، لێناگەڕێین رێڕەوی دەریای سوور دابخەن، ئەگەر گوێ لە هۆشیدارییەکەمان نەگرن، زۆر بە توندی دژی دەوەستینەوە.
رۆژنامەی ئیسرائیل هیۆم نوسیوێتی ئیسرائیل بە تەواوی شوێنی یەحیا سنواری سەرکردەی حەماسی لە غەزە دەستنیشان کردووە، بەڵام ناتوانێت هیچی لەگەڵ بکات، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە دیلەکانی ئیسرائیل لە دەوریدان.
تێچووی شەڕی غەزە 60 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
پادشای ئەردەن: ئیسرائیل نەوەیەکی بێ دایک و باوکی دروستکرد
ناتەنیاهۆ: حیزبەڵا دووبارەی دەکاتەوە
ئیسرائیل بەشێک لە هێزەکەی کشاندەوە
بەرگری بەریتانیا هەڕەشە لە حوسییەکان دەکات
ئیسرائیل: شوێنی سنوار دەزانێت و هیچی پێ ناکرێت