سێ خاڵی یارییەکەی شوڕتە
یانەی زاخۆ لە دادگای سویسرا سکاڵا تۆمار دەکات
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
فیدراسیۆنی توپی پێی عێراق ئه‌و سێ خاڵەی به یانه‌ی زاخۆی به‌خشیبوو له یارییه‌كه‌ی شورته، لێی وه‌رگرتنه‌وه، یانه‌ی زاخۆش له دادگای نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رزش له سویسرا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق له 8.12.2023 یانەی شوڕتەی عێراقی میوانداری یانەی زاخۆ کردبوو، لە یارییەكه‌دا یانەی شوڕتە بە ئەنجامی 2-0 گوڵ لە یانەی زاخۆی برده‌وه.
دوای تەواوبوونی یارییەکە، سەرپەرشتی یانەی زاخۆ تەها زاخۆلی سکاڵای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عیراق لەسه‌ر یانەی شوڕتە تۆمار کرد، کە پێشێلی یاساکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقیان کردووە، فیدراسیۆنهكهش دوای هەفتەیەک لێكۆڵینه‌وه، سێ خاڵی یارییه‌كه‌ی به یانه‌ی زاخۆ به‌خشی و به 3-0 گۆڵ به براوه هه‌ژماری كردن.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی عێراق بڕیارێكی دیكه‌ی دا و سێ خاڵی یارییه‌كه‌ی به یانه‌ی شوڕته به‌خشییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی یانەی شوڕتە سکاڵای خۆی تۆمار کرد بەوەی کە بە ناهەق سێ خاڵیان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
دلژار عەدنان، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زاخۆ بە 964ی وت، یانه‌ی شوڕته پێشێلی یاسای خولی ئەستێرەکانی عیراقیان کردبوو، بۆیه سەرۆکی یانەی زاخۆ دەچێتە دادگای تۆپی پێی جیهانی لە سویسرا و سکاڵا لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و یانەی شوڕتە تۆمار دەکات.
وتیشی، “دڵنیاین سکاڵاکەمان سەردەگرێت، چونکە بیانووی ئەوان بێ بنەمایە، کە وتویانە کارگێریی یانەی شوڕتە ئاگاداری ئەم یاسایانە نەبوون، بۆیە سزاکەی ئەوان هەڵوهشاوهتهوه، بەڵام ئەمە نابێتە بیانوو، ئێمە ئەو سێ خاڵه دەگەڕێنینەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا