نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان.
11 هەزار پاسپۆرت لە کۆگا ماون
لە گەرمیان زیاتر لە 30 هەزار پاسپۆرت چاپ کراوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نووسینگه‌ی پاسپۆرتی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له ساڵی 2023 زیاتری 30 هه‌زار پاسپۆرتیان بۆ هاوڵاتیان چاپ كردووه، بەڵام زیاتری 11 هەزاریان پاسپۆرتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.
نووسینگه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8.1.2024 ئاماری ساڵی 2023ی كاره‌كانی خۆی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، كه 30 هه‌زار و 588 مامه‌ڵه‌یان له هاوڵاتیان وه‌رگرتووه و له‌و ژماره‌یه‌دا 30 هه‌زار و 395 پاسپۆرتیان بۆ هاوڵاتیان چاپ كردووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، له‌و ژماره‌یه‌ی پاسپۆرتدا 2 هه‌زار و 133 مامه‌ڵه‌ی هی ساڵی 2022 بووه، كه له 2023 چاپ كراون له‌گه‌ڵ 28 هه‌زار 262 مامه‌ڵه‌ی ساڵی رابردوو، جگه له‌وه ئێستا 2 هه‌زار و 292 مامه‌ڵه‌ی دیكه‌ش ماون، كه له 2024 چاپ ده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی گه‌رمیان ئه‌وه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه 19 هه‌زار و 358 پاسپۆرتیان راده‌ستی هاوڵاتیان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام 11 هه‌زار و 680 پاسپۆرتیشیان له‌لا ماوه، كه هاوڵاتیان نه‌هاتوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی و له كۆگا هه‌ڵیانگرتووه.