لە سنووری دهۆک

لەسەر زەوی و زار کەسێک کوژرا

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 8.1.2024 لە گوندێکی ناحیەی مانگێشی سەر بە قەزای ناوەندی دهۆک شەڕ لەنێوان چەند کەسێک دروستبووە و کەسێک کوژراوە.

964 دەزانێت شەڕەکە لە گوندی “شەمترێ” سەر بە ناحیەی مانگێش دروست بووە و کێشەکە لەسەر زەوی و زار بووە، و کەسێکی تەمەن لەنێوان 35-40 ساڵان، کوژراوە، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ کراوە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ی وت: “ئەمڕۆ لە گوندێکی سنووری ناحیەی مانگێش بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و لەسەر زەوی و زار کەسێک کوژراوە و تۆمەتبار لە شوێنی رووداوەکە نەبینراوە و هێشتا دەستگیر نەکراوە”.

وتیشی: ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان کراوە و پۆلیسی زاخۆ و دهۆک ئێستا لێکۆلینەوە دەکەن بۆ دەستبەسەرکردنی.

گوندی چەمترێ لە سنووری ناحیەی مانگێشە سەر بە پارێزگای دهۆکە، بەڵام کوژراوەکە براوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.

پێداچوونەوە: موحسین عومەر