ئەمڕۆ ساماڵ و سبەینێ باران دەبێت
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام باران بارین لە گۆڕێ نییە.
بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ باران نابارێت و بەڵام سبەینێ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران دەبارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک و راپەڕین.
بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیانە بە 19 پلە و حاجی ئۆمەرانیش نزمترینە بە 8 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ دووشەممە 8.1.2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت.
خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى