حاسڵاتی شەڕی غەزە

داوا دەکرێت هێرش بکرێتە سەر لوبنان

964+

ژووری هەواڵ

گرژی سنووری لوبنان و ئیسرائیل زیادبووەو کەس نازانێ چی لەرێیە.

چەند گەورە ئەفسەرێکی سوپای ئیسرائیل داوایان لە دەستەی ئەرکانی سوپا کردووە جۆری رووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ حیزبوڵا بگۆڕێت لە بەرگرییەوە بۆ هێرش بردن و هێرش بکاتە سەر لوبنان.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نوسیوێتی: ئەمریکا لەوە دەترسێت ئیسرائیل پەلاماری حیزبوڵا بدات، چونکە سوپای ئیسرائیل لە غەزە سەرکەوتوو نەبووەو دەیەوێت بە لێدانی حیزبوڵا سۆزی جیهان بۆ خۆی رابکێشێت.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل دەڵێت: لە کۆبوونەوەی حکومەتی ئیسرائیل گرژی لەنێوان وەزیرەکان دروست بووە، بەشێک لەوەزیرەکان سوپایان تۆمەتبار کردووە بەوەی لە 7ی ئۆکتۆبەر وڵاتەکەیان نەپاراستووە، وەزیری بەرگریش بە توندی وەڵامی داونەتەوە.

سکرتێری گشتی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت: هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی لەغەزە کوژراون ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی سوپای ئیسرائیلە.

ناتەنیاهۆ جارێکی تر رایگەیاند: قەولێکەو داومانە، تا غەزە بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکەین ناوەستین نە بە قسەی دۆستەکانمان دەکەین و نە لە هەڕەشەی دوژمنەکانیشمان دەترسین.

وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند: سوپای ئیسرائیل لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 12 کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە، بەهۆیەوە 113 کەس کوژراون و 250 کەسیش بریندار بوون.