شۆفێران ئاگادار بن
کۆمپانیایەک لە دەربەندیخان رۆنی رەش دەڕژێت
964+
ژووری هەواڵ
ئەو کۆمپانیایەی کە رێگەی بەنداوی دەربەندیخان-شەمێران چاکدەکات، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ رۆنی رەش دەرژێتە سەر رێگەکە بە مەبەستی قیرتاوکردن، بۆیە دەبێت رێگەی بەدیل بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7.1.2024، سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، رۆن رشتنەکە سەر رێگەی گوندەکانی ناوچەی شەمێران و تاوگۆزی دەگرێتەوە و سبەینێ قیرتاوکردنەکە دەستپێدەکات.
درێژی رێگای ئەو گوندانە 30 کیلۆمەترە و تا ئێستا 26 کیلۆمەتری قیر کراوە و چوار کیلۆمەتری تێکەڵە رێژە جارێ، قایمقامیەتی دەربەندیخان دەڵێت نزیکەی 90٪ـی تەواوە بووە، داواش لە شۆفێران دەکات بۆ کاری پێویست نەبیت ئەو رێگەیە بەکارنەهێنن.
پێشتر فەرەیدون رەسوڵ ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە 964ـی وت، ژمارەی گوندەکان 11 گوندە و بە گوژمەی 9 ملیار و 521 ملیۆن دینار قیرتاو و چاکردنی رێگاکانیان بۆ دەکرێت و لە قۆناغی کۆتاییدان.
ئەو گوندانەی شەمێران پێکهاتوون لە وڵوەر، دەنگەوەر، کۆکۆیی، وەرمن، چەمەڕەش، کانی کەوە، ئەحمەد بەگ، توڵەیی، دڵفی عەبدوڵا، دڵفی مەجید و دۆڵی ئاور.