ئێران وادەڵێت

حەماس چەکی بەرگری ئاسمانی دەبێت

964+

ژووری هەواڵ

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست راپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەگەر ئیسرائیل بەرەی شەڕی حیزبوڵای لوبنانی لەخۆی بکاتەوە، ئەوا لەو شەڕەدا دەدۆڕێت.

راوێژکاری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: لە ئایندەدا ‌‌حەماس چەکی بەرگری ئاسمانی دەبێت و رێ لە بۆردومانەکانی ئیسرائیل دەگرێت.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل نوێترین وێنەی محەمەد زەیفی سەرکردەی سەربازی حەماسی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت هێشتا لە ژیاندایەو تەندروستی باشە، معمەت زەیف یەکێکە لەداواکراوە سەرەکییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە.

میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن: سوپای ئیسرائیل 70 ملیۆن وێنەو داتای ‌حەماسی دەست کەوتووە لەرێی ئەو کۆمپیوتەرانەی لە غەزە دەستی بەسەردا گرتوون، لەناو ئەوانەدا زانیاری هەواڵگری ورد هەیە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی غەزە دەڵيت: بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە 70٪ تواناکانمان لەدەست داوەو ناتوانین فریای ئەو کەسانە بکەین کە دەکەونە ژێر داروپەردووەوە.

ئیسرائیل بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانی بەوەدا نا کە پرۆسە سەربازییەکەی لەباکوری غەزە کۆتایی هاتووەو رایگەیاند: تۆڕی تونێلەکانی ‌حەماسمان لەبەریەک هەڵوەشاند.