چەند سەربازێکی سوپای عێراق دەردەکەون - وێنە: ئاژانسەکان
کورد یادەوەری ناخۆشی لەگەڵیدا هەیە
به‌ڵێن درا سوپای عێراق بكرێته یه‌كێك له به‌هێزترین سوپاكانی جیهان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەڵێنی دا سوپای عێراق لە رووی ئاستی شەڕ و ئامادەیی بەرزەوە بكاته یه‌كێك له سوپا پێشه‌نگه‌كانی جیهان.
سودانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق رایگەیاند، ” بەڵێنمان بۆ ئێوەی پاڵەوان لە سوپای عێراق، ئەوەیە کە پشتیوانی‌تان بکەین و مافەکانتان بپارێزین و لە پێشەنگی سوپاکان بین، لە رووی ئاستی شەڕ و ئامادەیی بەرزەوە”.
ئەمڕۆ شەممە، 103 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراق لە 6.1.1921 تێدەپەڕێت، كه سه‌ره‌تا یه‌ك فه‌وج به ناوی “موسای كازم” دامه‌زراوه.
سوپای عێراق له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه شه‌ڕی زۆری كردووه، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می رژێمه‌كانی پێشوودا، به تایبه‌تی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و جه‌نگه‌كانی كه‌نداو، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می دوای ئازادیی عێراقیش شه‌ڕی دژی داعش كردووه.
سوپای عێراق له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی له‌ناوچووشدا، شه‌ڕی دژی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له كوردستانی عێراقیشدا كردووه و تاوانی زۆر گه‌وره‌ی جه‌نگیان ئه‌نجام داوه، به تایبه‌تی جینۆسایدی هاوڵاتیانی كورد و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و بالیسان و ده‌یان شوێنی دیكه، هه‌روه‌ها وێرانكردنی هه‌زاران گوندی كوردستان.