"شارەوانی نەیکرد"

خێرخوازان رێگای ناو گۆڕستانی سەیدسادق تێکەڵەڕێژ دەکەن

964+

بڕوا مجید – سەیدسادق

چەند گەنجێکی قەزای سەیدسادق لە کارێکی خێرخوازیدا ئەمڕۆ هەینی هەستان بەتێکەڵە رێژکردن و چەوڕێژکردنی رێگای ناو گۆڕستانی سەیدسادق.

گەنجکان ئەو کارەیان لەپێناو ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەکاتی بەخاکسپاردنی کۆچکردوانی قەزاکە، دەچنە گۆڕستانی نوێی سەیدسادق کردووە.

سیروان عوسمان سەرپەرشتیاری کارە خێرخوازیەکە بۆ 964 وتی، “نزیکەی ساڵێکە چاوەڕێین شارەوانی رێگاکەمان بۆ چەوڕێژ بکات بەڵام نەیانکرد، لەسەر ئەرکی خێرخوازان ئەمڕۆ هەستاین بە سەرپەرشتی کردن و تێکەڵە رێژکردنی رێگای گۆڕستانی سەیدسادق”.

وتیشی، تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی شەش ملیۆن دینارە و تائێستا نزیکەی ملوێنێک دینار لەلایەن خێرخوازانەوە کۆکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی 20 ساڵە کاری گۆڕ هەڵکەند دەکات ئەمڕۆ 1580مەتر تێکەڵەمان لە رێگاکەدا بەکارهێناوە، درێژی رێگاکە دوو کیلۆمەترە و  بەیانیش بەشی دووەمی چەوڕێژەکە ئەنجام دەدەن و نزیکەی 800دۆلاری تێدەچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی