چەند دزی کردووە؟

“دزە”ـەکەی چەمچەماڵ دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ ژنێکیان دەستگیر کردووە، کە نزیکەی حەوت سکاڵای دزی لەسەر بووە و وتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت، “دزی زیاتریشی کردووە”.

دوای ئەوەی نزیکەی حەوت سکاڵای دزی لەناو بازاڕی چەمچەماڵەوە دەچێتە پۆلیس، ئەوانیش بەدواداچوون دەکەن و دزەکە دەدۆزنەوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پۆلیس لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە ئەو ژنە دەدۆزنەوە و دەستگیری دەکەن.

وتیشی، “پێشتریش تاوانی دزی هەبووە و جگە لەو حەوت سکاڵایەی لەسەریەتی و دانی پێدا ناوە نزیکەی 10 حاڵەتی دیکەی دزی هەیە، کە ئەوانەی دزییەکەیان لێکراوە سکاڵایان تۆمار نەکردووە”.

بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، ئەو ژنە کوردە و ناوی “ش، ع، ب”ـە و تەمەنی 55 ساڵە و بە مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دزیکردن و سزای بەندکردنە بە مەرجێک لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت.

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد