ئیسماعیل قائانی وادەڵێت
“تەقینەوەکەی کرمان بە کرێگیراوانی ئەمریکاو ئیسرائیل کردیان”
+964
ژووری هەواڵ
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەڵێت: تەقینەوەکەی کرمان لەلایەن بە کرێگیراوانی ئەمریکاو ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە.
دادگای نێودەوڵەتی رایگەیاند رۆژانی 11 و 12ی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ بەڕێوەچوونی دادگایی ئیسرائیل بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی، داوا یاساییەکە لەلایەن باشووری ئەفریقاوە تۆمارکراوە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نوسیوێتی: بەرپرسێک لە وەزارەتی خوێندنی ئەمریکا دەستی لەکارکێشاوەتەوە دژی سیاسەتەکانی بایدن، ئەمەش دووەم بەرپرسە وازدەهێنێت لە دوای بەرپرسێک لەوەزارەتی دەرەوە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل دەڵێت: بەرپرسانی ئیسرائیل نیگەران بوون لەوەی واشنتۆن کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی لە نزیک ئەو وڵاتە کشاندووەتەوە.
میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن سوپای ئیسرائیل پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی دوای وەستانی شەڕ غەزە رادەستی عەشیرەتە فەلەستینییەکان بکات، ئەوانەی لێیان دڵنیایە کە پەیوەندییان لەگەڵ حەماس نییە.
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی دەڵێت: دوای سێ مانگ لەشەڕ هێشتا حەماس لە غەزە توانای ماوە، بەڵام ئیسرائیل مەترسییەکانی سەر وڵاتەکەی کەمکردووەتەوە.