15 مێگاواتی زیادیان داونەتێ

لە گەرمیان دوو کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی زیادیکردووە

964+

پێشەوا محەمەد

بڕی 15 مێگاوات کارەبا بۆ ئیدارەی گەرمیان زیاد کراوە و بەوەش بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای ئیدارەکە دەڵێت، دوو کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی زیاتر دەدەن بە هاوبەشانیان.

پێشتر گەرمیان 85 مێگاوات کارەبای پێدەدرا و رۆژانە 10 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دەدرا، ئێستا 15 مێگاواتیان بۆ زیادکردوون و رۆژانە 12 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدەن بە هاوڵاتیان.

ئالان ئەرکان، وتەبێژی کارەبای گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، ساڵانی پێشتر لە مانگەکانی شەش و حەوت و هەشتی هاویندا ئەو کارەبایەیان بۆ زیاد دەکردن چونکە گەرمیان گەرم بوو، بەڵام ئەمساڵ لە مانگی یەکەوە بۆیان زیادکردوون و پێیان داون.

ئیدارەی گەرمیان 82 هەزار و 500 هاوبەشی کارەبای هەیە.

وتەبێژەکەی کارەبای گەرمیان دەشڵێت، “هیوادارین ئەو 15 مێگاوات کارەبایە بۆ ئێممە ببێت بە هەمیشەیی و لێمان وەرنەگیرێتەوە”.

فەرمانبەرانی کارەبای گەرمیان: پارەی دنیا کۆدەکەینەوە ...

فەرمانبەرانی کارەبای گەرمیان: پارەی دنیا کۆدەکەینەوە کەچی موچەمان نادەنێ