7378 کەس لە زیندانن
لە ساڵی رابردوو 6529 بەندکراو ئازادکراون
964+
توانا نەقی
بە ڕێوەبەرەیەتی گشتی چاکسازییەکانی هەرێم ئاماری ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و لە ماوەی ئەو ساڵەدا نزیکەی 7 هەزار بەندکراو ئازادکراون.
ئامارەکان بە شێوەیەکە لە ماوەی ساڵی 2023 شەش هەزار و 529 بەندکراو ئازادکراون و حەوت هەزار و 378 بەندکراویش ماون.
هەرلە ئامارەکاندا هاتووە، خزمەتگوزای تەندروستی بۆ 54 هەزار و 331 بەندکراو جێبەجێکراوە و سەدانی بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانەیان کردووە.
خالد محەمەد راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیەکانی هەرێم بە 964ـی وت، ئامارەکان هی تەوای ساڵی 2023ـێەو خزمەتگوزاری زیاتر بۆ بەندکراوەکان کراوە.
وتیشی، تەنیا لە ماوەی ئەو ساڵەدا 105 خولی راهێنانی جۆراو جۆر بۆ بەندکراوەکان کراوەتەوە لەگەڵ 276 خول و سیمینار.
لە ماوەی ئەو ساڵەدا 62 هەزار و 252 سەردانی بۆ کتێبخانەی چاکسازییەکان هەبووە لەلایەن بەندکراوانەوە.
هەروەها 599 سزادراو کاریان کردووە لە ناو چاکسازییەکاندا.
ئەو سزدراوانەشی بە مەرج ئازادکراون ژمارەیان هەزار و 171 کەس بووە.