تاتڵیساس گۆرانیەکی نوێی بە ستایلی نازدار نازدار بڵاوکردەوە

+964

پەری ساڵح

هونەرمەندی دیاری تورکیا ئیبراهیم تاتڵیساس لەگەڵ ساڵی نوێ کلیپێکی نوێی بەناوی ” دێوامکە” بڵاوکردەوە، کە بەهەمان ستایلی ئاوازەکەی نازدار نازدارەکەی کوردستانە.

لە کلیپەکەدا تاتڵیساس ناوی حەسەن زیرەک و خۆی وەک داڕێژەرەوەی ئاوازەکە ناوهێناوە.

نازدار نازداریش، گەنجێکی کورد بە سیستمی AI بەرهەمی هێنابوو، ماوەیەک ترێندی هەموو عێراق بوو، ئاوازی گۆرانیەکە لە گۆرانییەکی عەرەبی وەرگیرابوو دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو حەسەن زیرەک و موحسین چاوشی ئێرانی خرابووە سەر.