"دراوەکە متمانەی کەمبووەتەوە"

زۆری نەماوە 100 دۆلار سێ هەزار لیرەی تورکی بکات

964+
ئەحمەد مستەفا

لەماوەی یەک ساڵدا لیرەی تورکی بە ڕێژەی %48.1 بەهاکەی لەدەستدا، زۆری نەماوە 100 دۆلاری ئەمریکی سێ هەزار لیرە بکات.

دەوترێ، خەڵک و وەبەرهێنەرانیش متمانەیان بەو دراوە کەمبووەتەوە.

وەک رێکارێک، بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە رێژەی سودی بەرزکردووە بۆ %42.1 بەڵام کاریگەری ئەوتۆی نەبووە، ساڵی 2017 زیاتر بەهای لیرە دەستی بە داشکان کرد، کاتێک 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە 379 لیرە، بەڵام تا سەرەتا ساڵی 2024 بۆ هەر 100 دۆلارێک دوو هەزار و 975 لیرە دەکات.

بەمەش لیرەی تورکی %780 بەهاکەی لەدەستداوە.

رەوەز میرزا، لە فرۆشگەی دراوی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، نا دڵنیایی هاوڵاتییان و وەبەرهێنەران لە ئایندەی لیرە، وایکردووە بە لێشاو بۆ کڕینی دۆلار بچن، قەبارەی هەڵاوسانیش بەڕێژەی زۆر بەرزبووەتەوە.

وتیشی، خەڵک واباشترە هۆشارانە مامەڵە بکەن، راستە بەهای لیرە دابەزیوە، بەڵام هەڵاوسان هەیە و  نرخی کاڵاش بەرزە، باشترە گەشتیار یان وەبەرهێنەر بەئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ دراو بکەن، بۆ ئاڵوگۆڕی کاڵا یان گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە.

لەمەوبەدوا لە عێراق پارە لە بانک دابنێن و لە تورکیا بە ...

لەمەوبەدوا لە عێراق پارە لە بانک دابنێن و لە تورکیا بە لیرە و یۆرۆ کاڵا بکڕن