خنکاندوویەتی

ژنێک لە لایەن برایەکی خۆیەوە کوژرا

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە شاری ئیلام ژنێک لە لایەن براکەیەوە کوژراوە و لە کاتی داننان بە تاوانەکەشیدا هۆکاری کوشتنی خوشکەکەی بە “کێشەی خێزانی” ناوبردووە.

برای ئەو کچە کارەکەی لە ماڵی خوشکەکەی کردووە و “لە رێگەی پەتێکەوە خوشکەکەی خنکاندووە” و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2023دا لانیکەم 122 ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن کەسە نزیکەکانی خۆیانەوە کوژراون و زۆربەی حاڵەتەکان لە لایەن هاوسەرەکەیانەوە بووە.

رێکخراوەکە ئاشکرای کردووە، زۆرترین ئاماری ژنکوژی لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبۆرز و ئورمییە تۆمارکراوە.

ژنێک لە بەندینخانەی سنە لەسێدارە درا

ژنێک لە بەندینخانەی سنە لەسێدارە درا