یەکێک لە شەقامەکانی کەرکوک - وێنە: 964
لە کەرکوک
خوێندکارێکی زانکۆ بە فیشەک بریندار کرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی تەقەی چەکدارێکی نەناسراو خوێندکارکی زانکۆ لە کەرکوک بریندار دەبێت و مۆبایلەکەی دەدزرێت.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی عروبە بە 964ـی وت. لەشەقامی حیساباتی لە کەرکوک لەلایەن چەکدارێکی نەناسراو تەقە لە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کراوە.
پاش بریندار بوونی مۆبایلەکەی دەستی دەدزێت، ئەو سەرچاوەیە وتیشی ئەو گەنجە خوێندکاری زانکۆیە و لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی