تائێستا چوار کەس گیراون
گومان دەکرێت دەستی لە کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوک هەبێت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە گومان دەکرێت دەستی لە کوشتنی پۆلیسەکەی چەند رۆژێک بەر لە ئێستای بازاڕی لەنگەی کەرکوک هەبێت.
لە ئێوارەی یەکشەممەوە 31.12.2023، هەڵمەتێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک لە نزیک ناحییەی لەیلان دەستیپێکرد و چەند کەسێک دەستگیرکران، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان گومان دەکرێت دەستی لە تیرۆرکردنی پۆلیسە کوردەکەی بازاڕی لەنگەی کەرکوک هەبێت.
پۆلیسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ی وت، لە هەڵمەتەکەی نزیک ناحیەی لەیلان چوار کەس دەستگیرکراون، گوماندەکرێت یەکێک لە دەستگیرکراوەکان دەستی لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەبێت.
رۆژی پێنجشەمە 28.12.2023، چەکدارێکی دەمامکداری نەناسراو لە بازاری لەنگەی نزیک قەڵای کەرکوک، پۆلیسێکی کوشت و یەکێکی دیکەش یبریندار کرد، پاش ئەنجامدانی کارەکە هەڵات.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا