چێشتخانه خێرخوازییه‌كه‌ی سلێمانی
به‌سه‌دان كه‌س رۆژانه ژه‌مه خواردنێكیان به‌لاشه
دیلان محەمەد – میدیازان – سلێمانی
به‌سه‌دان كه‌س نۆره‌یان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌مه خواردنێك وه‌ربگرن، پیاو، ژن، منداڵ له‌ناو ریزه‌كه‌دا وه‌ستاون، ئێره چێشتخانه‌ی خێرخوازی كاك ئه‌حمه‌دی شێخه له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی.
مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لە دێرینترین مزگەوته‌كانی سلێمانییه كه له‌ساڵی ١٧٨٥ بنیادنراوه، بەهۆی ئەوەی مەزاری كاك ئەحمەدی شێخ دەكەوێتە ناو مزگەوتەكە رۆژانە سەدان كەس لە ناو شار و دەرەوەی شاره‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌سه‌رده‌می كاك ئه‌حمه‌دی شێخ خۆیه‌وه نه‌ریتێك له‌مزگه‌وته‌كه‌دا هه‌بووه كه ئه‌ویش به‌خشینی ژه‌مێك نانخواردن بووه بهههژارانو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ده‌وروبه‌ره كارده‌كه‌ن.
چێشتخانه‌ی خێرخوازی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ هه‌تا ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام پاش ئه‌وه چێشتخانه‌كه نه‌ماوه‌و ساڵی ١٩٩٨ له‌سه‌ر ئه‌ركی بنه‌ماڵه‌ی شێخ سالاری حه‌فید جارێكی تر دروست كراوه‌ته‌وه‌و تائێستا به‌رده‌وامه.
بە پێی زانیارییەکانی میدیازان، رۆژانە ١٠٠ تا ١٥٠ کیلۆ برنج و ٥٠ کیلۆ فاسۆلیا و ٣٠٠ کیلۆ مریشک ئامادە دەکرێت، بەڵام لە ڕەمەزاناندا ڕێژەکە بەرزتر دەبێتەوە.
حاجی ئیقبال لەتیف، وەستای چێشتخانەی خێرخوازیی مزگەوتی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ بە میدیازانی وت “رۆژانە نزیکی ھەزار بۆ ١٥٠٠ کەس لەم چێشتخانەیە نان دەخوات، بە پێی جۆری خواردنەکە کەم ژمارەکە کەم و زیاد دەکات.”
تێچووی هه‌موو ئه‌و خواردنانه له‌لایه‌ن كه‌سانی خێرخوازه‌وه دابین دهكرێتو پێنج كه‌س لهچێشتخانهكه كارده‌كه‌ن كه موچه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وقافی سلێمانییه.
کۆمەڵە خەڵکێکی خێرخواز هاوکاریی ئەو چێشتخانەیە دەکەن و پێداویستییەکانی بۆ دابین دەکەن.
“ڕۆژانە نیوەڕۆیان خواردن ئامادە دەکرێت، بەڵام لە ڕەمەزاناندا دەبێت بە ئێواران و زۆر کەسیش هەیە بە مەنجەڵ خواردن بۆ ماڵەوە دەباتەوە.” حاجی ئیقبال لەتیف وای وت.
هه‌موو رۆژێك له‌كاتژمێر ده‌ی به‌یانی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خواردن ده‌مێنێت، خواردن به‌سه‌ر هه‌ژاران‌و لێقه‌وماوان دابه‌ش ده‌كرێت، زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌و ناوه كارده‌كه‌ن هه‌ر له‌و چێشتخانه‌یه نانی نیوه‌ڕۆ ده‌خۆن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ خواپێداویش وه‌ك (ته‌به‌روك) جار جاره ده‌چنه ئه‌وێ ژه‌مێك ده‌خۆن.