وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڕیاریداوە

وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەی کەمدەرامەتان درێژکرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی کەمدەرامەتانی بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکردەوە.

مانگی هەشتی ئەمساڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم فۆڕمی ئۆنلاینی بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار یەکە بەسەر کەمدەرامەتاندا راگەیاند و تا 1.12.2023 مۆڵەتی دابوو، دوای ئەوکاتە بۆ 31.12.2023 وادەکەی درێژکردەوە، کەمێک بەرلەئێستاش وەزارەتەکە وادەکەی بۆ 1.2.2024 درێژکردەوە.

وەزارەتەکە نووسیویەتی، “ئەو درێژکردنەوەیە دەرفەتێکە بۆ ئەوانەی بە هەر هۆکارێک کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەیان نەبووە ئەنجامی بدەن و لێی سوودمەند بن”.

ئێوارەی ئەمڕۆ توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان بە 964ـی راگەیاندبوو، پێدەچێت بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە بڕیاری درێژکردنەوە یان کۆتاییهێنان بە پڕکردنەوەی فۆڕمەکان بکەوێتە ساڵی نوێوە.

ئەو یەکانە لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمدا بوونیان هەیە و 13% تا 95% کارەکانیان تەواو کراوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ هاوڵاتیان: بۆ پڕکردنەوەی ف...

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ هاوڵاتیان: بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم پارە مەدەن بە کەس