گەڕەکی جووەکان لە زاخۆ وەک خۆیەتی
بۆچی هەر ماڵێکی جوو لەگەڵ ماڵە دراوسێیەکەی پەنجەرەیەکی هەبوو؟
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
80 ساڵ لەمەوبەر گەڕەکی جووەکان بەتەواوی چۆڵکراو بەشی هەرە زۆریان عێراقیان بەرەو ئیسرائیل بەجێهێشت، کۆتا خێزان لەساڵی 1957 گەڕانەوە ئیسرائیل.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک یەک خێزانی جوو لە زاخۆ ماون، ئەوان نەگەڕاونەتەوە ئیسرائیل و لەسەروەختی گەڕانەوەی جووەکان ئاینی خۆیان گۆڕیوە بۆ ئیسلام، ئێستا تەنیا نەوەکانی ئەو خێزانە لە زاخۆ ماون.
ئەگەرچی بەشی زۆری شوێنەوارەکانیان لەناوچووە، بەڵام بەشێکی زۆری خانوەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە، هەر ماڵێکی جوو لەگەڵ ماڵە دراوسێیەکەی پەنجەرەیەکی هەبووە بۆئەوەی لەکاتی مەترسی یەکتری ئاگادار بکەنەوە.
جووەکانی زاخۆ زۆربەیان بە کاری دارتاشی و ئاسنگەری خەریک بوون.