"بەرزکردنەوەى دەنگى موزیک قەدەغەیە"

ئەوەی داری کریسمس بەکاربهێنێت دەستگیر دەکرێت

964+

وریا فەتاح

دواى بانگەوازى خەڵکى شارەکە و ناڕەزایەتى دەربڕینیان بەرامبەر جەژنى کریسمس، حکومەتى خۆجێى کەربەلا بڕیاری دا بە لابردنى سەرجەم دارەکانى کریسمس و هەر شوێنێکیش ئاهەنگ بگێڕێت یەک مانگ دادەخرێت.

دوێنێ هەینى، شارەوانیى کەربەلا لە رێگەى تیمى تایبەتەوە بە ناو بازاڕى شارەکەدا گەڕا و سەرجەم ئەو دار و هێمایانەى لابرد، کە بە بۆنەى جەژنى سەرى ساڵەوە دانرابوون.

لە راگەیەنراوێکدا نەسیف خەتابی، پارێزگارى کەربەلا، سەرجەم چێشتخانە و دوکان و کافێییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دانانى دارى کریسمس و رازاندنەوەى شوێنەکان بە دیکۆرێک، کە گوزارشت بکات لە جەژنى سەرى ساڵ، قەدەغەیە.

فەرمانیشى کردووە، ئاهەنگگێران و بەرزکردنەوەى دەنگى موزیک و هەر جۆرە دەرکەوتنێک لەو شەوەدا قەدەغەیە و سزاى لەسەرە.

بە پێى ئەوەى لە میدیا عێراقیەکان بڵاوکراوەتەوە، چیرۆکی لادانی دارەکانی کریسمس لە کەربەلا بەمجۆرە بووە: پارێزگارى کەربەلا لەگەڵ بەڕێوەبەرى پۆلیس و ژمارەیەکى زۆر لە هێزە ئەمنییەکان بە شەقامەکاندا سوڕاوەتەوە، لە بەردەم چێشتخانەیەکدا وەستاوە و بینیویەتى چێشتخانەکە دارێکى گەورەى کریسمسى داناوە، لە خاوەن دوکانەکەى پرسیوە ئەم دارە مانای چییە؟، ئایا ئێمە هێمایەکی گەورەترمان هەیە لە ئیمام حوسێن؟، لە کاتێکدا خاوەن چێشتخانەکە ویستویەتى روونکردنەوە بدات، بەڵام پارێزگار قسەکانى پێ بڕیوە و وتویەتى،”تۆ کەمتەرخەمیت، دیکۆرەکە کولتورى کەربەلا و ئیسلامى پێوە نییە، بۆیە دەستبەجێ دوکانەکەت دابخە بۆ ماوەى مانگێکى تەواو”.

هەر لەو شوێنە، پارێزگار بڕیار دەدات، هەر شوێنێک ئاهەنگ بگێڕێت و دیکۆرەکەى بە گوزارشتى کریسمس بڕازێنێتەوە، شوێنەکەى پێدادەخرێت.

جەژنی کریسمس نزیکە و لە عەنکاوە ئامادەکارییەکان دەستی...

جەژنی کریسمس نزیکە و لە عەنکاوە ئامادەکارییەکان دەستیپێکردووە