هەر بریکارێک سەرپێچى بکات سزاى دەدەین

قایمقامى پشدەر: غازى ماڵان یەک دینار گران نەبووە

964+

وریا فەتاح

لە ساڵى نوێوە دانیشتووانى قەزاى پشدەر بە شێوازێکى نوێ غاز وەردەگرن، قائیمقامى قەزاکەش دەڵێت: هەر بریکارێک مامەڵە بە نرخى غازەوە بکات، بە توندترین شێوە سزاى دەدەن.

دواى ئەوەى لە بەشێک لە سۆشیال میدیاى سنوورەکە وابڵاوکرایەوە نرخى غازى ماڵان بەرز بووەتەوە و بریکارەکانى دابەشکردنى غاز مامەڵەى پێوە دەکەن، 964 بەدواداچونى بۆ بابەتەکە کرد و بەکر باییز قایمقامى قەڵادزێ لەسەر بابەتەکە بە 964ى وت، “ئەوە راست نییە دەڵێن نرخى غاز گران بووە، یەک دینار گران نەبووە، هەر کەس بەڵگەى لایە با بێت پێمان بڵێت، ئەگەر بریکارێک غاز لە دەرەوەى ئەو نرخە بفرۆشێت، کە بۆى دیاریکراوە، بە توندترین شێوە سزاى دەدەین و بریکارنامەکەشى لێوەردەگرینەوە”.

لە دواى ساڵى نوێوە لە قەڵادزێ بە میکانیزمێکى نوێ لە قەزاى پشدەر غاز بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت، وەک ئەوەى بەکر بایز روونیکردەوە، گەڕەکەکان لەیەکترى دادەبڕن و زۆن زۆن جیاى دەکەنەوە، هەر بریکارێک 200 بۆ 300 ماڵى پێ دەسپێردرێت و دەبێت بە بەردەوامى غازیان بۆ ببات و ناتوانێت لە دەرەوەى ئەو زۆنەى خۆى بگەڕێت و غاز بفرۆشێت.

بەپێى ئەو بەرنامەیەى قایمقامییەتى قەزاى پشدەر دایناوە، فۆرم بۆ ماڵان دروست دەکرێت، هەر جارێک غاز وەربگرن لەسەر فۆڕمەکە دیاریى دەکەن، وەک قایمقامى پشدەر ئاماژەى پێدەکات، ئەو بەرنامەیە بۆ ئەوەیە دادوەرى بچەسپێنن لە دابەشکردنى غاز و بتوانن لە کاتى دروستبوونى هەر گرفتێک لایەنى کەمتەرخەم دیارى بکرێت.

ئەو غازەی بۆ هەولێر دابیندەکرێت کورتهێنانی هەیە

ئەو غازەی بۆ هەولێر دابیندەکرێت کورتهێنانی هەیە