وه‌ك وه‌فا بۆ جینۆسایدكراوان
ئه‌مڕۆ هەشت هەزار بەڕوو له بارزان ده‌چێندرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ هه‌شت هه‌زار به‌ڕوو له ناوه‌ندى ناحیه‌ى بارزان له‌لایه‌ن به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان ده‌چێندرێت و ده‌ڵێن، چاندنى ئه‌م به‌ڕووانه وه‌ك وه‌فادارییه بۆ گیانى جینۆسایدكراوانى بارزان.
ساڵانى هه‌شتاكان هه‌شت هه‌زار بارزانى له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى حكومه‌تى پێشووى عێراق، دواى راگواستنیان بێسه‌روشوێن كراون و دواتریش هه‌ر هه‌موویان جینۆسایدكران.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به 964ـى وت، کاتژمێر 10:00ی سه‌ر له بەیانی ئه‌مڕۆ 30.12.2023 هه‌شت هه‌زار به‌ڕووه‌كه له مۆنۆمێنتى ئه‌نفالكراوانى بارزان ده‌چێندرێت.
وتیشی “چاندنى ئه‌م به‌ڕووانه جگه له‌وه‌ى وه‌فایه‌كه بۆ قوربانییه‌كان، هه‌مانكات بوونى داربه‌ڕوو كاریگه‌ریى ئه‌رێنى بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا دروست ده‌كات”.
به قسه‌ى ملازم سدیق، له‌ناو سروشتى سنوورى بارزاندا ژماره‌یه‌كی زۆری به‌ڕوو هه‌ن، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕووه‌كانى لێ ده‌چێنن، رێژه‌ى بوونى به‌ڕووى لێ كه‌مه و ده‌یانه‌وێت رێژه‌كه‌ى زیاد بكه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌ركى چاودێرىكردنى ئه‌م به‌ڕووانه له دواى چاندنیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى به‌تالیۆنه‌كه‌ى ئه‌وان و ستافى به‌ڕێوه‌به‌ردنى مۆنۆمێتی ئه‌نفالكراونى بارزان.