کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل دەردەکەون لەبەندەری لیانیونگانگ لە پارێزگای جیانگسو. وێنە:کونسولخانەی چین لە هەولێر.
بەڕێژەی ٪28.3 زیادیکردووە
ئەمساڵ چین بە بەهای زیاتر لە 17 ملیار دۆلار ئۆتۆمبێلی هەناردە کردووە
964+
فەهمی نەبی
کونسوڵخانەی چین لە هەولێر رایگەیاندووە، لەماوەی 11 مانگی رابردوودا وڵاتەکەیان بە بەهای زیاتر لە 17 ملیار دۆلار ئۆتۆمبێلیان بۆ وڵاتانی جیهان هەناردە کردووە.
کونسولخانەی چین وێنەی بەندەری لیانیونگانگ لە پارێزگای جیانگسوی بڵاوکردوەتەوە کە بە هەزاران ئۆتۆمبێلی دروستکراوی ئەو پارێزگایە راگیراون و ئامادەکراون بۆ هەناردەکردنیان.
ئامارە گومرگیەکانی چین دەریدەخەن، لەماوەی 11 مانگی رابردووی ئەمساڵ، کۆی قەبارەی دەرەکی گەیشتووەتە 122.92 ملیار یوانی چینی، ئەم پارەیە بەرامبەر دۆلار 17 ملیار و 34 ملیۆن دۆلارە.
چین رایگەیاندووە، ئەمساڵ بازرگانی دەرەکی بەڕێژەی ٪28.3 لەسەر بنەمای ساڵانە زیادیکردووە.
راگەیاندنی ئەو ئامارە لەکاتێکدایە، چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان بازاڕی ئۆتۆمبێلی چینی گەرمە.