فیلمەکەت بینیوە؟

منداڵێک هەر بەڕاستی بووەتە منداڵەکەی Home Alone

+964
موحسین عومەر

منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی (کاسپەر) وەک منداڵەکەی فیلمی بەناوبانگی جیهانی Home Alone لە خێزانەکەی جیادەبێتەوە و بە تەنیا گەشت دەکات بۆ شوێنێکی هەڵە.

ئەو منداڵە کە دەبوو لە فیلادلفیاوە بەرەو فلۆریدا بەڕێبکەوێت، بە مەبەستی سەردانیکردنی دایە گەورەی، بەڵام کۆمپانیای فڕۆکەوانی (سپێریت ئەیرلاین) بەهەڵە بەرەو گەشتێکی دی بەڕێیکرد و ناردییە ئۆرلاندۆ.

ماریا رامۆس، دایە گەورەی منداڵەکەیە، بڕیاربوو لە فڕۆکەخانەی فۆرت مایر لە باشووری رۆژئاوای فلۆریدا پێشوازی لە نەوەکەی بکات، بەڵام کاتێک فڕۆکەکە نیشتەوە، داپیرە منداڵە بچووکەکەی لەناو سەرنشینەکاندا نەدۆزیەوە، دواتر بۆیاندەرکەوت کە منداڵەکە بەرەو ئۆرلاندۆ رۆشتووە.

دایکی دەڵێت: کاتێک بینیم پەیوەندییەکم بۆهات و هەڵمگرت، گوێم لە دەنگی منداڵەکەم بوو وتی دایکە کوا دایە گەورەم، منیش وتم تۆ گەیشتیتە فڕۆکەخانە، دابەزیت لە فڕۆکەکە؟ پێیوتم بەڵێ، بەڵام کەسی لێنییە، منیش بەم قسەیەی زۆر شێوام و ترسام، دەبێ چی روویدابێت، راستەوخۆ پەیوەندیم بە کۆمپانیای فڕۆکەوانییەکەوە کرد، تا کێشەکەیان بۆ منداڵەکەم حەلکرد.

چیرۆکی ئەم ونبوونەی منداڵە شەش ساڵانەکە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لکێندراوە بە چیرۆکی فیلمە بەناوبانگەکەی Home Alone، کە یادگاری زۆربەمانە و هەموو سەری ساڵێک سەیری دەکەینەوە.

لە پاڵەوانییەتی تێنسی هەولێر منداڵێکی تەمەن شەش ساڵە پ...

لە پاڵەوانییەتی تێنسی هەولێر منداڵێکی تەمەن شەش ساڵە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا