ماتۆڕسکیلیشی دزیوە
لەسەر دزینی پاتری بارهەڵگر کەسێک دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
لە قەزای کەلار کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا، پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت، پاتری ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی دزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27.12.2023، عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، تۆمەتبارەکە لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک دەستگیر کراوە کە باسیان لەوە کردووە شەوان پاتری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان دەدزرێت.
تۆمەتبارەکە “چەندین جار ئەو تاوانەی دووبارەکردووەتەوە”، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان وا دەڵێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی گەرمیان، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دەستگیر کراوەکە دانی بەوەداناوە کە ماتۆڕسکیل و پاتری چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری دزیوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.