ئەو چوار تۆمەتبارەی لە سلێمانی دەستگیرکراون. وێنە:وەزارەتی بەرگری عێراق.
دەستیان هەبووە لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێڵ
لە سلێمانی چوار کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکران
964+
فەهمی نەبی
دەزگای ئاسایش و هەواڵگری عێراقی دەلێت لە سلێمانی بەهاوکاری دژە تیرۆری ئەو شارە، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە دەستیان هەبووە لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێڵ و چەندین کاری تیرۆریستی.
ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای ئاسایش و هەواڵگری عێراقی سەر بە وەزارەتی بەرگری، لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو چوار تۆمەتبارەی راگەیاندووە.
ئەوەش هاتووە، لەرێگەی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و دەستنیشانکردنی شوێنی ئەو چوار کەسە توانراوە لە کردەیەکدا بە هاوکاری دەزگای دژە تیرۆر لە سلێمانی ئەو چوار کەسە دەستگیر بکەن.
ئەو چوار کەسەی دەستگیرکراون پێشتر بەپێی مادەی 4ی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، دەزگای ئاسایش و هەواڵگری عێراق دەڵێت، ئەو کەسانە دەستیان هەبووە لەچەندین کردەی تیرۆریستی، لەوانە هێرشکردنە سەر بنکەی سپایکەر، تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێڵ لە بەغدا و گواستنەوەی کەرەستەی تەقینەوە.