زیرەکی دەستکرد توانای زیاترە

گووگڵ کارمەندەکانی بە زیرەکی دەستکرد دەگۆڕێتەوە


عادل کانەبی

کۆمپانیای گووگڵ بە نیازە بەشێک لە کارمەندەکانی دوور بخاتەوە و شوێنەکانیان بە زیرەکی دەستکرد پڕ بکاتەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو زیرەکی دەستکرد بووە بە بەڵا بەسەر هێزی کاری مرۆڤ و گەنجان و کارخوازەکان، بە جۆرێک بەشێک لە کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان دەستیان لە هێزی کار بەرداوە و بەشێکیان دەستیان بەوە کردووە زیرەکی دەستکرد و رۆبۆت بەکار بهێنن.

کۆمپانیای گووگڵ رایگەیاند، ئێستا لەوە دەکۆڵنەوە کە بەشێک لە کارمەندەکانیان بە زیرەکی دەستکرد بگۆڕنەوە، بەهۆی ئەوەی کە زیرەکی دەستکرد توانای کارکردن و ئاستی باشترە لە مرۆڤێکی ئاسایی.

تا ئێستا دیار نییە ژمارەی ئەو کارمەندانە چەندن، کە گووگڵ بە نیازە دەستبەرداریان بێت، بەڵام شارەزایان پێیان وایە ئەم هەنگاوە مەترسی بۆ سەر هێزی کار و مرۆڤایەتی دروست دەکات.

کۆمپانیای گووگڵ نزیکەی 30 هەزار کارمەندی هەیە و لە سەرەتای ئەمساڵ کۆمپانیاکە نزیکەی 12 هەزار کارمەندی ئیزن داوە.

به‌ پێی زانیارییه‌كان كه‌مترین موچه‌ی كارمه‌ندێكی كۆمپانیای گووگڵ چوار هه‌زار دۆلاره‌.