لە هەولێر

به‌ یادی هه‌شتاكان ئه‌ستێره‌كانی هه‌ولێر و عێراق به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌

‎+964
هێژا خه‌سره‌و

به‌ یادی تۆپی پێی هه‌شتاكانی عێراق و هه‌ولێر، ‎ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26.12.2023 لە یاریگه‌ی دووەمی فرانسۆ هەریری له‌ هه‌ولێر هەردوو تیپی هاوڕێیانی نه‌ریمان محه‌مه‌دی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی هه‌ولێر و ئه‌ستێره‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یارییه‌كی دۆستانه‌یان كرد.
له‌ ئه‌نجامدا هاوڕێیانی نەریمان محەمەد یارییەکەیان بە 3-1 گۆڵ بردەوە.

‎پێش دەستپێکردنی یارییەکە ئیحسان مەلا یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر،كە ئێستا تەندروستی باش نییە لەلایەن یاریزانانەوە چەپکە گوڵ و خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.

‎لە یارییەکەدا گۆڵەکانی تیپی نەریمان محەمەد کە زۆربەیان یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر بوون، لەلایەن هەریەکە لە نزار سلێوا، عیماد ئیسماعیل و کاوە عومەره‌وه‌ تۆمارکران.
له‌ كۆتایی یارییه‌كه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش خه‌ڵاتی ریزلێنانی به‌سه‌ر هه‌ردوو تیپ دابه‌ش كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی دێرینه‌كانی عێراق سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ داوه‌تی نه‌ریمان محه‌مه‌د، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و شاری هه‌ولێر، هاتنه‌ هه‌ولێر.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌ستێره‌كانی پێشووی تۆپی پێی عێراق گه‌یشتنه‌ هه‌و...

ئه‌ستێره‌كانی پێشووی تۆپی پێی عێراق گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر