بە ئەڵمان و زەمان ناسراوە
12 ساڵە ئێرفلۆی ئۆتۆمبێلە ئەڵمانیەکان چاک دەکاتەوە
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
وەستا لەشکر عەبدولقادر ناسراوە بە “لەشکری ئەڵمان و زەمان” ماوەی 10 ساڵە لە ناوچەی پیشەسازی ناحیەی شۆڕش لەچەمچەماڵ سەرقاڵی چاککردنەوەی ئێرفلۆی ئۆتۆمبێلی بی ئێم و ئۆپڵە.
وەک خۆی دەڵێت، لەشاری تکریت لەلایەن وەستایەکی عەرەبی خەڵکی بەغدا فێر ئەم کارە بووە و ئێستا لەزۆربەی شارەکانی کوردستان سەردانی دەکرێت، کار لەسەیارەی مۆدێل 1985 بۆ 2000 دەکات.