وێنەکەی مێسی ئینستاگرامی هەژاند

964+

سۆما حەکیم زادە

“لیۆنێل مێسی” ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ژمارەیەکی پێوانەیی گەورەی تۆمارکرد.

لە سەروبەندی کۆتایی ساڵی 2023، ئینستاگرام ئەو پۆستانەی ناساند کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا زۆرترین لایکیان بۆ کراوە.

لە لوتکەی ئەم پۆستانەدا پۆستەکەی لیۆنێل مێسی هەیە دوای بردنەوەی مۆندیالی 2022ی قەتەر کە ژمارەی پێوانەیی شکاند و نازناوی “باشترین پۆستی ئینستاگرامی ئەمساڵ”ی بەدەستهێنا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پۆستی لیۆنێل مێسی خاوەن خەڵاتی هەشت تۆپی ئاڵتونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان، دوای بردنەوەی مۆندیالی 2022ی قەتەر 75 ملیۆن لایکی وەرگرتووە.

مێسی باشترین وه‌رزشوانی جیهانه‌

مێسی باشترین وه‌رزشوانی جیهانه‌