وێنەی ئەو تۆمەتبار و پاسەی کە پۆلیس دەستیبەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی سلێمانی
لە سلێمانی
کەسێک پاسێکی لە خاوەنەکەی شاردەوە و دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
کەسێک پاسێکی 21 نەفەری لە کەسێکی دیکە شاردەوە و نەیداوەتەوە لەسەر سکاڵای خاوەن ئۆتۆمبێلەکە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی ئەزمەڕەوە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە و دەستیشگیراوە بەسەر پاسێکدا.
دەشڵێت، هاوڵاتیەک سکاڵای کردووە پاسەکەی لای کەسێک داناوە دواتر کەسەکە شاردوویەتییەوە و نەیداوەتەوە دواتر دەستیان بە بەدواداچوون کردووە، کەسەکە و پاسەکەشیان دەستبەسەر کردووە.
ئێستا تۆمەتبار (ا، م، ق) لە دایکبووی 1983 بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.