نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا بەرزبووەوە

964+

توانا نەقی

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە چاو دوێنێدا جارێکی دیکە کەمێک بورزبوونەوەی بەخۆوە بینوە بەجۆرێک نزیکبووەەوە لە 80 دۆلار.

لەم مانگە جارێکی دیکە نرخی نەوت هاتووەتەوە خوار 80 دۆلار و هەموو رۆژ هەڵبەز و دابەزی نرخەکەی ژمارەیەکی نوێ تۆماردەکات.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش لە چاو دوێنێدا 0.28% نرخەکەی بەرزتر بووەتەوە.

هەرچی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیشە بە 73 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەوەش 0.29% بەرزبووەتەوە.

دواینجار 30.11.2023 بوو کە نرخی نەوت لەسەرووی 84 دۆلار مامەڵەی پێوە کرابوو.