"دەسەڵاتی سزایان پێدراوە"

لیژنەیەک رێگەنادات مارکێت و دوکانەکانی ئاکرێ زیادەڕۆی بکەن

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە قەزای ئاکرێ هەڵمەتێکی چڕ لەلایەن لیژنەیەکی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانیی ئاکرێ راگەیەندرا، ئەوەش بەئامانجی نەهێشتنی زیادەڕۆییەکانی سەر شۆستە و شوێنە گشتییەکان.

هەر کەسێک بە رێکارەکانی شارەوانیی ئاکرێ پەیوەست نەبێت، “رێکاری یاسایی لە بەرانبەری دەگیرێتەبەر و سزایی ماددی بەسەردا دەسەپێندرێت”.

رۆژی دووشەممە 25.12.2023، بڵند رەزا زوبێر، سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ بە 964ی وت، “ناکرێت مارکێت و دوکانەکانی سەر شەقامە سەرەکییەکان، رێگربن لە هاتوچۆی پیادە و شۆستەکان بەکاربهێنن و زیادەرۆیی بکرێتەسەر مافی گشتی”.

لیژنەکە لە بازاڕەکانی ئاکرێ گەڕان و خاوەن مارکێت و دوکانەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، ئەوەی ئیتر زیادەڕۆی بکات لە هەنگاوی یەکەمدا بە 500 هەزار دینار سزادەدرێن و  ئەگەر دووبارەی کردەوە، بەبڕی دوو ملیۆن سزادەدرێت و رێکاری یاسایشی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دارستانی ئاکرێ: قبوڵمان نییە کەندەکەی گەڕەکی شەهیدان ت...

دارستانی ئاکرێ: قبوڵمان نییە کەندەکەی گەڕەکی شەهیدان تێک بدەن