شاری بێجین. وێنە: ئاژانسەکان
وەزعەکە گۆڕاوە
چین ساردترین ساڵ بەڕێدەکات
964+
سۆما حەکیم زادە
بێجین. کە پایتەختی چینە، ساردترین مانگی کانوونی دووەمی بەخۆیەوە بینیوە، لەو کاتەوەی تۆمارکردنی پێوانەی ساردی لە ساڵی 1951 دەستیپێکردووە
بە پێی زانیاری میدیای چینی، پلەی گەرمی هەوای ئەم شارە بە شێوەیەکی سەرەکی لە خوار 10 پلەی سەدی دابەزیوە.
لە رووی کەشوهەواوە، ساڵێکی زۆر گۆڕاو بوو بۆ پایتەختی چین، شەش مانگ لەمەوبەر بێجین (پەکین) گەرمترین رۆژی مانگی حوزەیرانی تۆمارکرد، کە کەمێک زیاتر لە 40 پلەی سەدی بوو.
هەروەها چین لەم زستانەدا چەندین شەپۆلی کەشوهەوای زۆر ساردی بەخۆیەوە بینیوە.