كۆنتی له پلاندایه
پیۆلی مه‌ترسی دوورخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ره
964+
سۆما حه‌كیم زاده
ئەگەر یانەی میلان هاوینی داهاتوو بڕیاری کۆتاییهێنان بە گرێبه‌سته‌كه‌ی ستیڤانۆ پیۆلی بهێنێت، پلانی هه‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ كۆنتیی راهێنه‌ر بكات.
پیۆلیی راهێنه‌ری میلان، دوای ئه‌نجامه خراپه‌كه‌ی هه‌ینیی رابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی سالێرنیتانا، کە پلەی بیستەمی خوله‌كه‌ی گرتووە، فشارێکی زۆری كه‌وتووه‌ته سه‌ر لە دۆخێکی سه‌ختدایه.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان لە کۆتا سێ یاری لە خولی ئیتالیا تەنیا یەک بردنەوەی بەدەستهێناوە، دوای ده‌رچوونیشی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، ئێستا له‌سه‌ر پیۆلی پێویسته لەم وەرزەدا تیپەکەی بگه‌یه‌نێته یه‌كێك له چوار تیپه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی.
میدیای ئیتالیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، یانه‌ی میلان پلانیان هه‌یه ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی بكه‌ن به راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا كۆتایی به خزمه‌ته‌كانی پیۆلی بهێنێت.