سەرجەم دەزگا تەندروستییەکان ئیشکگریان دەبێت
وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ سەری ساڵ کردووە
964+
توانا نەقی
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامادەکاری تەواوی بۆ پشووەکانی چەژنی لەدایک بوونی مەسیح و سەری ساڵی 2024 کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی تەندروستی ئاگاداردەکەنەوە کە لە نەخۆشخانەکان و دەزگا تەندروستییەکان دەوامی ئیشکگریان هەیە.
ئەو رێنماییانەی کە وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردووەتەوە بۆ هاوڵاتیان:
– فریاکەوتنەکان 24 کاتژمێر کراوە دەبن بەشێوەی ئێشکگری.
– دەوامی نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
– نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە دەبن لە رۆژانی پشوو.
– راوێژکارییە 24 کاتژمێرییەکان کراوە دەبن بەپێی خشتەی دەوامکردنیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان دیاری دەکرێت.
– سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە بەردەوام دەبێت بەشێوەی ئێشکگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان دیاری دەکرێت.
– تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی 122 بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی 24 کاتژمێری.
– لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
– تیمەکانی پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازرەوەکان و چاودێری تەندروستی بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان.
– پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوەرەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
– پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری لە رۆژانی پشوودا.
– هێڵەکانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەپرس و وەرگری بەشەکان کراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندیەکان دەدرێنەوە لە رۆژانی پشوو.
– لێژنەکانی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستیەکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 25.12.2023ـوە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەهۆی ساڵی نوێوە تاوەکو 2.12.2024 راگەیاندووە.