حەوت تیم سەرقاڵی کوژاندنەوەن

لەرێگای گوێڕ پاڵاوگەیەک ئاگری گرتووە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای گوێڕ پاڵاوگەی مەتین گڕیگرتووە، بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، حەوت تیم لەوێن و هێشتا ئاگرەکە  کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، لە کاتژمێر 9:46ی ئەمشەو ئاگر لەو پاڵاوگەیە کەوتووەتەوە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

بەوتەی کاروان میراودەلی، زیانی گیانی نییە و هێشتا نازانرێت هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چی بووە.

ئەوەشی وت، ئاگرەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵە، ئەگەرچی کەمێک لەمەوبەر لە تەشەنەسەندن بوو.

ئاگر لە پاڵاوگەیەکی گوێر کەوتەوە و چوار کەس سووتان

ئاگر لە پاڵاوگەیەکی گوێر کەوتەوە و چوار کەس سووتان