حاسڵاتی ئەم ئێوارەییە

لەهێرشێکی ئیسرائیلدا ئەمڕۆ 76 ئەندامی یەک خێزان کوژراون

ژووری هەواڵ

وتەبێژی بەرگری شارستانی غەزە رایگەیاند: لەهێرشێکی ئیسرائیلدا ئەمڕۆ 76 ئەندامی یەک خێزان کوژراون، ئەمەش گەورەترین ژمارەی کوژراوە لە یەک خێزاندا.

کەناڵی CNN بڵاویکردەوە: لەهێرشی سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە غەزە، سوپای ئیسرائیل بە بلدۆزەر بەسەر تەرمەکاندا رۆشتووەو سەگی بەرداوەتە گیانی کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و تەقەی لە پزیشکەکان کردووە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسیوێتی: ئەو باڵەخانانە سوپای ئیسرائیل لەماوەی 7 هەفتەدا وێرانی کردوون، دوو ئەوەندەی ژمارەی ئەو باڵەخانانەیە کە بە سێ ساڵ لە حەلەبی سوریا وێرانکراون.

بەپێی شیکارێکی کەناڵی 12ی ئیسرائیلی: ئەو درۆنەی لە نزیک هیندستان کەشتییەکی سەر بە ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج، لە ئێرانەوە هەڵدراوەو ئاڕاستەکراوە.

حیزبوڵای لوبنانی و حەماس لە دوو راگەیەندراوی جیاوازدا رایانگەیاند ئەمڕۆ گورزی گەورەیان لە سوپای ئیسرائیل داوە، چەند سەربازێکیان لێ کوشتوون و چەند تانک و زرێپۆشێکیان تێک شکاندووە.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: بەرپرسە ئەمنییەکان دڵنیابوونەتەوە لەوەی کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای سوور زانیاری دەدات بە حوسییەکان بۆیە ئامانجەکانیان بەو شێوەیە دەیپێکێت کە دەیانەوێت.