لە سلێمانی

ژنێک دوای “دزینی” نۆ دەفتەر دۆلار دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژنێکی راگەیاند، کە نۆ دەفتەر دۆلاری لە ئۆتۆمبێلێکدا دزیوە و دواتر بەرەو شاری کەرکوک رایکردووە.

بەوتەی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی سکاڵایان لە لایەن هاوڵاتییەکەوە بۆ دێت، کە نۆ دەفتەر دۆلاری لە ئۆتۆمبێلەکەی لێدزراوە، بەدواداچوون دەکەن و پارەکە لەناو ماڵێکی ناوشاری سلێمانیدا دەدۆزنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، کە ئەمڕۆ شەممە 23.12.2023 بڵاویکردووەتەوە، دوای دۆزینەوەی پارەکە بۆیان دەردەکەوێت ئەو کەسەی دزییەکەی کردووە بەرەو کەرکوک هەڵهاتووە و بە هاوکاری پۆلیسی کەرکوک دەستگیر دەکەن.

تۆمەتبار ناو (ز، م، ع)ـە و تەمەنی 26 ساڵە و “دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاڕی بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادان راگیراوە”.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتبار لە چەند نوسینگەیەکی تری نەهێشتنی تاوان و بە تۆمەتی دزیکردن و بەپێی مادەی 446 داواکراو بووە.

مادەی 446 تایبەتە بە تاوانی دزیکردن. سزاکەی زیندانیکردنە بە مەرجێک لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت.

بەشێکی پۆلیسی سلێمانی 400 ملیۆن دیناری گەڕاندەوە بانک

بەشێکی پۆلیسی سلێمانی 400 ملیۆن دیناری گەڕاندەوە بانک