پارەی زیادەی موچە بووە

بەشێکی پۆلیسی سلێمانی 400 ملیۆن دیناری گەڕاندەوە بانک

964+

پێشەوا محەمەد

لە کاتی وەرگرتنی موچەدا لیژنەی دابەشکردنی موچەی بەشی ئامێرسازی پۆلیسی سلێمانی 400 ملیۆن دینار زیاتر لە بڕی دیاریکراوی خۆیان بۆ دەچێت و ئەوانیش دەیگەڕێننەوە بانکی ئەزمەڕ.

دوێنێ چوارشەممە 27.9.2023 پۆلیسی سلێمانی موچەیان وەرگرتووە و ئەمڕۆش لەسەر هەڵوێستی لیژنەکە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی سوپاسنامەی داونەتێ.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سێ کەسی لیژنەکە چوون بە چەکی بانک پارەی موچەکەیان هێناوە و دواتر لە بەڕێوەبەرایەتی دەرکەوتووە ئەو پارەیە زیادەیە.

وتیشی، “پێشتریش حاڵەتی تری هاوشێوە هەبووە بەڵام بڕەکەی کەم بووە و سەرجەمیشیان گەڕێندراونەتەوە بانک”.

پۆلیسی سلێمانی: دیاردەی نەشیاو لە باخی گشتی نەماوە

پۆلیسی سلێمانی: دیاردەی نەشیاو لە باخی گشتی نەماوە