دیمهنێكى ههڵهتى گروپی نه‌ما له‌سنوورى گوندى كێلو... وێنه: گروپی نه‌مام
ده‌یانه‌وێت ببنە یه‌كه‌مى عێراق
له پێنجوێن 24 هه‌زار دار توو چێندراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له پێنجوێن پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌یی میللی هه‌یه و تا ئێستا توانیویانه 24 هه‌زار دار توو له سنوورى ئه‌م قه‌زایه بچێنن و ده‌شڵێن “به‌رده‌وام ده‌بین”.
پڕۆژه‌كه ناوى گروپه نه‌مامه، ساڵى 2018 ده‌ستپێكردووه و زیاتر له 130 كه‌س له چین و توێژى جیاجیا له ده‌ورى كۆبوونه‌ته‌وه كارى تێدا ده‌كه‌ن، پلانێكی 10 ساڵایان داناوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن “پێنجوێن ده‌كه‌ینه دیارترین ناوچه‌ى عێراق له‌رووى ژینگه‌ییه‌وه”.
دوایین كارى ئه‌و گروپه چاندنى 600 نه‌مامى توو بووه له گوندى كێلو، هه‌ڵمه‌تى چاندنه‌كه له‌ناو ماڵه‌كانى ئه‌م گونده ده‌ستپێكرد و تاوه‌كو سەر رێگای گشتی پێنجوێن گەرمكى گرته‌وه.
غه‌ریب پێنجوێنی، ئەندامی گرووپی نەمام به 964ـى وت، پلانیان به‌رفراوانه و ده‌یانه‌وێت له ماوه‌ى ئه‌م 10 ساڵه‌دا رێگا گشتییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاى پێنجوێن به دارچاندن (توو) رێژ بكه‌ن.
وتیشی “بۆیه (توو)مان هه‌ڵبژاردووه چونكه ته‌مه‌نى تا 500 ساڵ ده‌چێت و به‌رگه‌ى سه‌رما و گه‌رماى زۆر ده‌گرێت و كه‌مترین ئاوى ده‌وێ و به‌رهه‌مێكی جوانیشی هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئیداره‌ى ناوچه‌كه ته‌نیا له‌رووى ئیدارى و ته‌كنیكى هاوكاری كردوون و له‌لایه‌نى دارایی هیچ هاوكارییه‌كى ئه‌و گرووپه‌یان نه‌كردووه.
رۆژى 20.12.2023 دوایین كاروانى نه‌مامى توویان له ئێرانه‌وه هێناوه، كه بریتی بووه له 13 هه‌زار نه‌مام و ئه‌و ژماره‌یه‌ى له گوندى كێلو چاندوویانه، به نیازن ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش له سنوورى ناحیه‌ى ناڵپارێز و ناو سنوورى شاره‌وانى پێنجوێن بچێنن و به‌شێكیش به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش بكه‌ن.