نووسراوى ره‌زامه‌ندى كڕینى ئامێره‌كه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه...
چیتر حاڵه‌ته لهناكاوهكان ناچنه سۆران
بۆ یه‌كه‌مجار نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان ده‌بێته خاوه‌ن ئامێرێكی CT Scan
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئامێرێكی CT Scan بۆ نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى قه‌زاى چۆمان له‌سه‌ر بودجه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی ته‌ندروستى سۆران دابین ده‌كرێت.
به‌پێی نووسراوێكی سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به ژماره 16855 كه له رۆژى 21.12.2023 ده‌رچووه، بڕیاردراوه به دابینكردنى بڕى یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ كڕینى ئامێرێكی CT Scan بۆ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته له‌رێگه‌ى په‌یڕه‌وكردنى سستمى ئه‌لیكترۆنى به‌ڕێوه‌بردنى دارایی هه‌رێمی كوردستان داوا بكرێت و ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بكرێت.
د. كامه‌ران مه‌لا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستى سۆران به 964ـى وت، یه‌كه‌مجاره ئه‌و ئامێره بۆ نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان دابین ده‌كرێت و له‌دواى سه‌رى ساڵه‌وه رێكاره‌كانى كڕینى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
وتیشی “له‌دواى كڕینى ئه‌م ئامێره هیچ حاڵه‌تێكى له‌ناكاو له چۆمانه‌وه نایه‌ته سۆران و ئه‌م ئامێره كارئاسانی زۆریان بۆ ده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له رێگه‌ى سیستمى ئه‌لیكترۆنى داراییه‌وه به ئۆنڵاین داواى كڕینى ئه‌و ئامێره له وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش هه‌ر به ئۆنڵاین وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه و كڕینهكهى ده‌كه‌وێته ته‌ندره‌ین.