لە هەڵەبجە

لە ناو 41 کەسی خێزانەکەیدا لە ئۆتۆمبێلێکدا چوار کەسیان رزگاریان بووە

964+

محەمەد عومەر- هەڵەبجە

964 چیرۆکی ئەو تاقانەیەی هەڵەبجە دەگێڕێتەوە کە لەکۆی ئەو 41 کەسەی ناو ئەو ئۆتۆمبێلەی بووەتە سمبولی کیمیابارانی هەڵەبجە رزگاری بوو.

ئەکرەم محەمەد تاقانەیەکی کیمیابارانی هەڵەبجەیە رۆژی 16.3 لەگەڵ تەواوی خێزانەکەی کە پێکەوە ژمارەیان 41 کەس بوو ویستان بڕۆنە دەرەوەی هەڵەبجە بەڵام تەنیا ئەکرەم و سێ کەسی دیکە رزگاری بوو.

ئەکرەم لە ئێستا کارمەندی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە و رۆژانە لەگەڵ ئەو وینە و یادگاریانە دەژی کە 16.3 بەسەری هات و دەڵێت کە میوانێک هاتە ئێرە حەزدەکەم لە زاری خۆمەوە چیرۆکەکەی بۆ بگێڕمەوە.

ئەکرەم تا ئێستە ژیانی هاوسەرگیری پێک نەهێناوە نهێنیەکەی بۆ 964 باسدەکات و دەڵێت: تا ئیستە نسیبەکە نەبووە بەڵام حکومەت نەیتوانێوە وەک کەسوکاری شەهیدان ژیانێکی باشمان بۆ دابین بکات کە بژێوەیەکی گونجاوت هەبێت بۆ ئەوەی بێ خەم ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنیت.